کەبوودوەند هێمای چالاکی مەدەنی ئەم سەردەمەیە

 

azad-moradian-15.jpg2012رۆژی پێنج ی مانگی ئاگۆستی

  دوکتور ئازاد مورادیان، چالاکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ

وتووێژی ماڵپەڕی ئاسۆی رۆژ لەگەڵ دوکتور ئازاد مورادیان سەبارەت بە لێکدانەوەی رەهەندە جیاوازەکانی کاریگەری پشتیوانی فراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە داخوازییەکانی محەممەد سدیق کەبوودوەند، بەرپرسی دەستبەسەر کراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە چەن هەفتەی رابوردوودا.

ئا: سامان ریشەساحێب

1_لە ماوەی رۆژانی رابردوودا پشتیوانییەکی بەرفراوان لە مەسەلەی محەممەد سدیقی کەبوودوەند و داواکارییەکانی هاتوەتە ئاراوە، ئێوە ئەم پشتیوانی و دەنگدانەوە بەرچاوەی مانگرتنی کەبوودوەند و داواکارییە بەرحەقەکانی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

دوکتور ئازاد: کورد لە تاراوگە و چالاکانی کورد لە وڵاتانی دەورووبەر بە گشتی کەسانێکی تێگەیشتون. زۆربەیان بە بیر و ئەزمونێکی باوەڕمەدارانە روویان لە هەندەران کردووە، بە واتایەک هەموویان لە نێو کۆمەڵەگایەکی پڕ لە بیری حەقخوازانەدا سەریان هەڵداوە. ئەگەر نە هەمووی ئەم کۆمەڵگایە، لانیکەم زۆربەیان لە ژێر سەیتەرەی دەسەڵاتی دەسەڵاتداراندان جا چ وەک نەتەوە یان وەک چینێک لە چینەکانی کۆمەڵگا مافیان خوراوە. بەشێکی زۆر لە ئەندامانی کۆمەڵگای کوردی لە هەندەران بە هۆی پێوەندی سیاسی لە گەڵ لایەن و رێکخراوە مەدەنییەکان، چ بۆ خۆیان و چ بنەماڵەیان، بە هەموو چەشنێک توندوتیژیەک یان دەرحەق پێ کراوە. بەشێکی زۆریان لە زیندانەکان دەستبەسەرن و پاش هاتنەدەرەوەیان و تێپەڕکردنی ماوەی پەنابەریی و بڕینی چەندین سنوور روویان لە وڵاتانی رۆژ ئاوایی کردووە.

ژيان وه ك پنابه ريكى كورد هه رچه ند زور شه ت له مروڤ ده ستيني ته وه يه ك شتى پي ده به خشيت،

يكم پهتو بونى بيرى نه ته ويه ه، دوهه م بيرى باورمه ندانه به مافى مه روڤ، سيهم لي كولينه وه و گورانكارى له رابوردوى كار و چالاكى سياسى خوى و ريكخراويك كه باورى پي بوه وه هه روه ها ئه و بابه تى كه ده بى چالاكيه كه ى بو وه دى هينانى خه ونه كانى به رده وام بيت.

له لايه كى كيه وه زور به ى ئه ندامانى كومه لگاى كوردى وه به تايبه ت كوردانى روژ هه لاتى كوردستان به چه شنى خويان ئه مه كدارى ئه و چالاك وانانه ى ده زانن كه له نيو كوردستاندا ماونه ته وه و ده ستيان له چالاكى و تيكوشان هه لنه گرتوه، هه مه چه شنه تو ندو تيژيكى به سه رياندا هاتوه به لام هيشتا به رده وامه ن، ده بى بليم له بارى روانناسى يان سايكولوژيه وه كورد له هه ندران بو ولام دانه وه به باوه ره كانى خوى ده بى هه وليك بدات بو وه لام به ئيحساسى بي كلك بون، ئيحساسى گوناه له دوور بو نه وه له وه لات. هه موى ئه م فاكتورانه وه ك فاكتوريك به عام ده توانيت زور تاكه كه سيش هان به دات كه وه ك پيشره ويكى ئه و كو مه لگا خوى له كمپين، يان خو پيشاندان يان چالاكى سه ر به خو يان به كو مه ل ببينيه ته وه

سەبارەت بە کاک حەمە سدیق کەبوودوەند، دەبێ بڵێم جیاواز لە هەموو شتێک کەسایەتی تایبەتی کاک سدیق کاریگەری بەرفراوانی بووە لە پشتگیری کەمپەین یان هەر چەشنە چالاکییەک لە مەڕ پشتگیری لە خواستی ئەو بەڕێزە.

یەکەم ئەوەی کە کاک حەمە سدیق کەبوودوەند لە سەردەمێک دا دەستی بە چالاکی کرد کە بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات، خەباتی چەکداری خستبوو ژێر پرسیارەوە، زۆربەی رێکخراوە سیاسییەکانی کورد روویان لەو دیوی سنوور کردبوو، لەو کاتەشدا کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی ئەمنی و نیزامی رێگایان بە هیچ چەشنە خەباتێکی مەدەنی نەدەدا. هەموو چالاکێک دەیتوانی لە ژێر مەترسی ئەمن و ئاسایشی کۆماری ئیسلامی سزا بدرێت. زۆربەی چالاکوانان لە نێو شار و لادێی کوردستاندا لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ناسراو بوون و شناسایی کرابوون. لەم هەلومەرجەدا و لە کاتێکدا کە بەشێک لە ریفۆرمخوازەکان هاتبوونە سەر کار، مەودایەکی خولقاند کە بەشێکی نوێ لە چالاکانی کورد بێنە ئاراوە، moh_sedigh_kaboudvand.jpg

بیروڕای کوردایەتی و نەتەوەیی، ئارمانخوازی و یەکسانیخوازی خۆیان لە نێو کۆڕ و کۆمەڵە مەدەنییەکاندا ببینن. کاک سدیق چالاکوانی ئەو هەلومەرجەیە کە بە پێزانینی باشی کات و سات بە ئاگاداری لەهەل ومەرجێک و هەروەها بە پێوەندییەک لەگەڵ چالاکان وقوتابیانی کورد و غەیری کوردا هەبووی، توانی بەش بە حاڵی خۆی بنەمای کار و چالاکی مەدەنی لە کوردستان لەم سەردەمە بهێنێتە ئاراوە و هێمای راستەقینەی ئەم بوارە بێت.
پاشان پێویستی کاری هەواڵنێری و زانیاری سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤی هێنایە پێشەوە، من پێم وایە ئەو چەشنە چالاکیانە لەو سەردەمەدا، یارمەتی بەرچاوی بوو لە پڕکردنەوەی بۆشایی بوونی رێکخراوە سیاسییەکان کە مەجبور ببون شەقامی شارەکانی کوردستان بە جێ بهێڵن.

هه روه ها ده بى بليم كه بو زوربه ى ئه و ئه ندامى ريكخراوه سياسى ه كان كه ئه و كات هيشتا له وه لاتدا بون ئه م چه شنه چالاكيانه كه به جوريك روى خوشى به شيك له كار به ده ستانى كومارى ئيسلامى له گه ل خوي دا بو به پاريزه وه چاوى لى ده كرا.

كاك سه ديق ئه و كه سايه تيه يه كه چه ند نه ريتى كونى وه به رچاو نه گرت و چه ن ره وندى تازه ى پيك هينا، وه ك روانينيكى نوى به كار و خه بات له نيو خودا وه هه روه ها باور به مافى مه روڤ له هه مو بواره كانى ئه و دا.

له بوارى سايكولوژى كه سايه تى دا كاك سه ديق له م پينج ساله دا كه له زيندان دايه نيشانى داوه كه حازه ره له ريگاى گه يشته ن به ئامانجه كانى له ژيانى خوى مايه دا بنيت.
شيوازى چالاكى كاك سه ديق پيش له زيندان، به رده وامى له چالكى له نيو زيندان دا، وجودى بنه ماليه كى باش كه بو ئازادى كاك سه ديق هه ولي به رده واميان بوه وه هه ر وه ها ئه و فاكتوره سه ره كيان كه نيوه م به رد ده ستيان به ده ستى يه كه وه داوه، كه كاك سه ديق وه ك كه سايه تيك، وه ك نوينه ريكى ئه و خه لكة له زيندان دا له به ر به ره كانى له گه ل كومارى ئيسلامى دا بناستريت وه هه روه ها فاكتوره ئينسانيه كان وه ك بي گوناه بونى ئه و، داسه لماندنى ١١ سال زيندان، نه خوشى خوى و په ژمانى كورى ئه و خالانه بون كه له ماوه ى ئه م ٦٠ روژه دا كه كاك سه ديق له مانگرتن دا بو هه مو لايه نه كانى به لاى خودا راكيشا.

2_پێویستیەکان ونیازەکانی ئەم جۆرە هەوڵە مەدەنییانە بۆ بە هیزتر کردنی هەرچی زیاتری لە روانگەی ئێوە کامانەن؟

دوکتور ئازاد : هەوڵ و چالاکی مەدەنی لە دەرەوەی وڵات لە زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوایی دا مانا و تەعریفی خۆی هەیە. ئەمەش بە هۆی ئەوەیە کە لە مێژە ئەم وڵاتانە بۆ دەربڕینی خواستەکانی خۆیان لە و چەشنە چالاکیانە کەڵکیان وەرگرتووە. هەر بەو هۆیەوە زۆربەی چالاکییەکان سنوردار کراون، یاسایان بۆی هەیە، تەنانەت ئێستا وەک بوارێکی عیلمی لە زانکۆکاندا دەرسی لە سەر دەخوێنن. لێکۆڵینەوەی لە سەر دەکەن و جاروبار خۆی دەبێتە تێک دەر یان پێکهاتنی رەوەندێکی نوێ، یاسایەکی نوێ و بەرژەوەندییەکی نوێ لەم وڵاتانەدا.

  له وه لاتانى ديموكراتدا خه لك مانايان هه يه وه ك تاكه كه س، به لام كاتيك ده بنه گروپ حه ركه تيان هه يه، جولانه ويان هه يه جونبه شيك وه دى دينن. گروپى لايه نگرانى مافى مه روڤ، گروپى ده ژ به شه ر، گروپى پاراستنى ژينگه له ميژه ده ستيان له گورانكاريه سه ركيه كانى وه لاتانى روژ ئاوايدا هه يه.

ئيمه وه ك كورد له تاروگه ، يان له هه ندران ميژويكى كونمان نيه، ده توانم به ليم ئيمه له ٥٠ سالى رابوردودا وه ك كمينه يه كى بچوك كوتينه ته نيو وه لاتانى روژ ئاوادا، زور به ربلاوين، له ئوقيانوسيكى مه ترسيداردا، وه ك پنا به ريك، وه ك نا شاره ره زايه ك به زمان و كولتور و ئادابى كار و پيشه و زانيارى له گيژ و خول داين. زورى پي ده چت كه خومان بدوزينه وه، پاشان به سه ر ئه و هه مو سه ختى و سه خله تى ژيانى بن ده ستيدا زور موشكيل بوه كه ديسان خومان له نيو گروپيكدا ببينه وه، متمانه كردن كردن به يه كمان لي سندرايه ته وه، ته نانت متمانه به تواناكانى خومان. ده مه وى به ليم، كه كار و چالاكى مه دنى نيازى به كه سايه تى له خو بو ردو، باورمه ند، باور پي كراو و خاوه ن هه ست هه يه جا چه هه ست و باور به مافى مروڤ چه هه ستى نه ته وايه تى. دو هه م نيازى به پيك هاتنى گروپ و ريكخراوى مه دنى و ئاسائى و ناحوكمى هه يه، سيهم نيازى به پيوندى له گه ل كور و كومه لدا هه يه وه لاتانى خانه خويدا هه يه، پيوندى له گه ل ميديا دا، له گه ل سياست وان و كه سايه تى خه لكى دا، بو پيش چونى ئه م كار و ئيشانه ش پاره و پول و سه رچاوه ى ديارى كراوى ئابورى ده بيت. زور ئاساييه ئه گه ر ئه ندامانى ئه و كو مه لگا خو به خشانه كار و ئيش به كه ن به لام داهاتى كاره كه ناتوانيت زور به ر چاو بيت.
هه روه ها كه له سه ره وه ئيشاره م پي كه رد ئيستا كار و چالاكى مه دنى چوه ته نيو دروسى كاليجه كانه وه، هه ر به و هويه وه زور كه س فير ده بن چون پاره بو گه يشته ن به ئامانجى ريكخراوه كانيان خه ر كه نه وه، چون ده بى دوسيه ى له سه رى بنوسين، كي ده بى ببينن، چون ده بى ساحيبى پاره كه رازى بكريت كه يارمه تيان بدات.
هه روه ها له بارى شيوازى لابى كه رده ن كه ئه مه ش بو خوى به شيكه له چالاكى بو گورانكارى كردن له سه ر بواريكى تايبه ت كه پيم وابى ئه م باسه خوى نيازى به وتو ويژيكي تايبه ت به خوى هه يه و ليره دا مودا نيه له سه رى به روين sedigh_kaboudvand.jpg

دەگەڕێمەوە سەر باسەکەی خۆمان، ئێمە وەک چالاکانی کورد لە هەندەران دەبێت چی بکەین؟ خاڵە لاوازەکانی ئێمە چیە و لە چ بوارێکدا ئێمە هێز و توانامان هەیە؟

یەکەم کە خاڵی سەرەکییە، زۆربەی ئێمە وەک رۆشنبیری کورد رابوردووییەکی سیاسیمان هەیە. یان چالاکی مەدەنیمان لە پێشدا بووە، کەم و زۆریش چالاکیمان پاش هاتنەدەرەوە لە وڵات بووە، دووهەم دەزانین دوژمنەکانمان کێیە و روو بە کوێ دەبێ هاوار بکەین، سێهەم زمان و کولتوری وڵاتانێک کە تێیدا دەژین تا رادەیەک دەزانین، چوارەم تاراوگە یارمەتی ئێمەی داوە تا رادەیەک لە بەستراو بوون بە نەریتەکانی پێشوو کە ئێمەی وەک مرۆڤێکی سەربەست بە دوور لە هەر تەعلوقێکی رێکخراوەیی ئازاد بکات. هەر ئەمەش هانی داوین کە بەو متمانە بگەین کە دەتوانین بەیکەوە کار و چالاکی بکەین. پێنجەمیش ئێمە وەک کورد لە هەموو وڵاتانی جیهاندا بڵاوین بۆیە دەتوانین لەم خاڵە بۆ پێکهێنانی چالاکی نێونەتەوەیی هەوڵ بدەین.

خاڵە لاوازەکان کە بەراستی جێگای خۆیەتی سەرنجێکی باشتری لێبدەین چییە؟

رابوردووی سیاسیمان جاروبار دەبێتە هۆی جیا بونەوەمان لە یەک، زۆر کەم دەمانهەوێت لە شێوازی کاری مەدەنی یان چالاکی دابین کراوی وڵاتانێک کە تێیدا دەژین کەڵک وەرگرین، دەمانهەوێت بە شێوازی خۆمان و بۆ خۆمان کار و چالاکی بکەین.

بە هۆی دوورکەوتنمان لە رێکخراوە سیاسییەکان، زۆر متمانەمان بۆ پێکهاتنی هیچ کۆڕ و کۆمەڵێک نییە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەزانین بە بێ پێکهاتنی دەستەو گرۆپێکی کاری مەدەنی ناچێتە پێشەوە.

پەڕەوازە بوونمان لە وڵاتانی جۆراوجۆر، جاروبار لە کاتێکدا کە دەبێت وەک رێژەیەکی بەرچاو خۆمان نیشان بدەین، کارکردی نێگەتیڤی دەبێت.
نەبونی پارەو سەرچاوەی ئابووریش لە کاتێکدا هەوڵمان نەداوە کە لە سەرچاوەکانی وڵاتانی میواندار کەڵک وەرگرین، هەمووی بووەتە کۆسپ و چەڵەمە لە پێش بردنی کار و چالاکی مەدەنی تەنانەت سەبارەت بە ماڤی مرۆڤ.

بە خاڵێک کە دەبێ ئاماژە بکەم کاریگەریی سەردەمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە لە سەر چالاکی مەدەنی . بە داخەوە گروپێک لە چالاکان، لاپەرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان وەک شەقامەکانی شارەکانیان دێتە بەر چاو، بە داخەوە زۆر لە سەر چالاکی لە سەر فەیس بووک و تویتر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان حیساب کراوە کە بە باوەڕی من ئەمە هەڵەیەکی زۆر گەورەیە و دەبێ رۆشنبیری چالاک و مەدەنی کورد خۆی لێ لادات، لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییانە لە جێگای خۆی کەڵکی لێ وەربگرێت، بەس بۆ ئاگاداریی و زانیاریی باشن.

3_رۆڵ و دەوری ئەحزاب ولایەنە سیاسیەکان لەم نێوەدا ئەتوانێت چی بێت؟

دوکتور ئازاد : هەموومان پێمان وایە کە حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کورد رۆڵە پێشەنگەکانی کوردن، بە ئەزموونن لە بواری سیاسی و لە بواری پێوەندیدا، بە هۆی کۆڕ و کۆمەڵی پێوەندیدار لە گەڵیان، جا چ وەک ئەندام یان لایەنگر دەتوانن سەرچاوەی چالاکی سیاسی و مەدەنی بن، کادر و پێشمەرگە و لایەنگریان لە زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی و ئامریکاییدا هەیە، پێوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ سیاسەتوانان و کەسایەتی کارامە هەیە، دەزگای زانیاری و چاپەمەنیان هەیە، ئێسگەی رادیۆ و تلویزیۆنیان هەیە و بە هۆی ئەو خاڵانەی کە لە سەرەوە ئیشارەم پێکرد لە باری ئابورییەوە دەتوانن یارمەتیدەر بن.

ئەوانن کە دەتوانن پێوەندی کۆمەڵگای دەرەوە و نێوخۆ پتەوتر بکەن و لە بەرژەوەندی خواستی نەتەوەیی گەلی کورد بەهرەی لێ بەرن. ئێمە لە دەرەوەی وڵات بە هۆی سنوورداربوونی کار وچالاکی مەدەنی، تەنانەت ناتوانین بە ئاشکرا لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیدا خۆ پیشاندان بکەین، بەڵام لە نێوخۆ و بە هۆی بوونی کادر و چالاکانی سیاسی ئەم حیزبانە، لە پێوەندی لە گەڵ دەرەوەدا، زۆر چالاکی دەتوانێت بێتە گۆڕێ. بەڵام بۆچی خۆیان لە کار و چالاکی مەدەنی لە هەندەران نادەن؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە کە پێم وابێ ئەو هاوڕێیانە کە بەرپرسیارییەتیان لە حیزب و لایەنە کوردیەکاندا هەیە وڵامی بدەنەوە.

من بە بەشی خۆم دەبێ سەبارەت بە پشتگیریان لە خواستی کاک سدیق کەبوودوەند دەست خۆشیان لێبکە. دەتوانم بڵێم کە زۆر کەم پێش هاتووە کە هەموو لایەنەکان لە سەر یەک بابەت یەک کەون، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەسایەتی کاک سدیق کەبوودوەند و دەنگدانەوەی مانگرتنەکەی ئەو و کار و چالاکی ئەو هاوڕێیانە کە لە کەمپەینی پشتگیری لە خواستەکانی کاک سدیق ماندوونەبووانە، هاندەری خەڵک و هەروەها ئەم رێکخراوانە بوون. من پێم وایە کە دەبێ بە سەر کار وچالاکی مەدەنی و لایەنگری لە مافی مرۆڤ چاوێک بخشێنینەوە چ لە نێو خۆ و چ لە کوردستانی باشوور، کە رێبەرایەتی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی لە خۆ گرتووە و چ لە هەندەران بۆ ئێمە و رۆشنبیر وچالاکوانانی کورد کە لە هەل و مەرجێکی تایبەتیدا دەژین.

Source:http://www.vokradio.com/component/option,com_mycontent/task,view/id,1595/Itemid,19/

مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

Posted in نووسراوه‌كان | Tagged , , , , , , , | Leave a comment

کۆتایهێنان به‌ مانگرتن پاش دوو مانگ خۆڕاگری بێ وێنه‌

به‌یاننامه‌ی ژماره‌8

به‌ڕێز محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاو بووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاند: ” له‌ سه‌ر داوای هه‌موو خۆشه‌ویستان و ویژدانه‌ زیندوه‌کان که‌ له‌ ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا داوایان لێ کردووم کۆتایی به‌ مانگرتنه‌که‌م بێنم، سبه‌ی سێ شه‌مه‌، 3ی گه‌لاوێژ کۆتایی به‌ مانگرتن له‌ خواردن دێنم.”

که‌مپه‌ین وێڕای پێشوازی و به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند، به‌ سه‌رنجدان به‌ وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی به‌ داواکارییه‌کانی به‌ڕێزیان و هه‌روه‌ها دۆخی ناله‌باری زیندان و هه‌ڵسووکه‌وتی پڕ له‌ هه‌ڵاوردنی به‌رپرسان به‌رامبه‌ر به‌ دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، به‌ گوڕتر له‌ جاران داوای ئازادی ناوبراو ده‌کا و هه‌موو هه‌وله‌کانی خۆی له‌م پێناوه‌دا ده‌خاته‌ گه‌ڕ.

محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند دوای چه‌ندین جار داوا کردن بۆ که‌ڵکوه‌رگرتن له‌ مه‌ره‌خه‌سی بۆ چاوپێکه‌وتن و هه‌روه‌ها ده‌رمانی کوڕه‌که‌ی، له‌ رۆژی 6ی جۆزه‌ردانه‌وه‌ به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ به‌رپرسانی دادوه‌ری و زیندان، سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشی و دۆخی ناله‌باری جه‌سته‌یی ده‌ستی به‌ مانگرتنێکی بێ سنوور کرد.

له‌ ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌دا له‌ رێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه‌ له‌ چه‌شنی مانگرتن، واژۆکردنی به‌یاننامه‌ و که‌مپه‌ین و روومالکردنی میدیایی، سروود و کلیپ و … کۆمه‌ڵێک هه‌وڵ و چالاکی بۆ پشتیوانی له‌ داخوازییه‌ ره‌واکانی که‌بوودوه‌ند به‌ڕێوه‌چوون. دواتر به‌ هۆی دۆخی ناله‌باری جه‌سته‌یی و له‌مه‌ترسی که‌وتنی سڵامه‌تی ناوبراو، که‌مپه‌ین و به‌شێکی به‌رچاو له‌ چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی داوای کۆتایی هێنان به‌ مانگرتنه‌که‌یان لێ کرد.

زیاتر له‌ 50 رێکخراو و گرووپی سیاسی و مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 500 که‌س له‌ رۆژنامه‌نووسان، چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی و پارت و لایه‌نی سیاسی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی که‌مپه‌ینیان بۆ پشتیوانی له‌ داخوازییه‌کانی که‌بوودوه‌ند ئیمزا کرد. هه‌ر له‌و پێناوه‌دا رێکخراوه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ وه‌کوو لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، چاودێری مافی مرۆڤ، فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵه‌کانی داکۆکیکاری مافه‌کانی مرۆڤ و رۆژنامه‌نووسانی بێ سنوور به‌ فه‌رمی داوای ئازادی که‌بوودوه‌ند و پێڕاگه‌یشتن به‌ داواکارییه‌کانیان ده‌رکرد. شه‌پۆلی پشتیوانییه‌کان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێک له‌ وڵاتانیشی گرته‌وه‌ که‌ ده‌کرێ ئاماژه‌ به‌ وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریکا و نۆروێژ بکه‌ین.

رۆژانی جومعه‌، شه‌مه‌ و یه‌کشه‌مه‌ی رابردوو و هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ کۆمه‌ڵێک ئاکسیۆنی پشتیوانی له‌ 15 وڵات و شاری جیهان هه‌ر له‌ ئه‌مریکا و کاناداوه‌ تا ده‌گاته‌ ئۆسترالیا و کۆمه‌ڵێک شار و پێته‌ختی ئورووپایی وه‌کوو بریتانیا، فه‌رانسه‌، فه‌نلاند، سوئێد، نۆروێژ، ئاڵمان، هوله‌ند، ئسپانیا و هوله‌ند، هه‌روه‌ها هه‌رێمی کوردستان بۆ پشتیوانی له‌ که‌بودوه‌ند و داخوازییه‌کانی به‌ڕێوه‌چوون. هه‌واڵه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌و چالاکی و ئاکسیۆنانه‌ له‌ وێبلاگی که‌مپه‌ین بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

ئێمه‌ له‌م رێگه‌یه‌وه‌ وێڕای ده‌ستخۆشی لێکردن و به‌رزنرخاندنی هه‌ڵوێستی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی که‌بوودوه‌ند که‌ سه‌ره‌ڕای فشاری دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کان هه‌واڵه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ دۆخی که‌بوودوه‌ندیان بڵاو ده‌کرده‌وه‌. هه‌روه‌ها سپاسی هه‌موو ئه‌و میدیا و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و گرووپ و که‌سانه‌ ده‌که‌ین که‌ له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ پشتیوانی له‌ که‌بوودوه‌ند و زیندانیانی سیاسی دیکه‌ی وه‌ک نه‌سرین ستوده‌، نرگس محه‌ممه‌دی و احمد امویی هه‌وڵیان دا و داواشیان لێ ده‌که‌ین که‌ له‌ داهاتوودا بۆ باش بوونی دۆخی که‌بوودوه‌ند و ئازادی به‌ڕێزیان و زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی دیکه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وام بن.

که‌مپه‌ینی پشتیوانی له‌ که‌بوودوه‌ند 2ی گه‌لاوێژی 1393

Posted in به‌یاننامه‌كان | Leave a comment

که‌بوودوه‌ند پاڵیوراوی خه‌ڵاتی مارتین ئینالس بۆ تێکۆشه‌رانی بواری مافی مرۆڤ له‌ ساڵی 2013

به‌ڕێز موحه‌مه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند پاڵیوراوی خه‌ڵاتی مارتین ئینالس بۆ تێکۆشه‌رانی بواری مافی مرۆڤ له‌ ساڵی 2013 زایینیدا

بە ئامانجی ڕاکشانی سرنجی هەرچی زیاتری کۆمەڵەی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و بە لە بەرچاو گرتنی ڕەوشی زۆر هەستیار و نازکی تەندروستی بەڕێز موحەممەد سەدیقی کەبوودوەند سەرۆکی بەندکراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ (KMMK-G)، بە فەرمی کاندیداتۆری بەڕێز کەبوودوەندی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی مارتین ئیناڵس بۆ تێکۆشەرانی بواری مافی مرۆڤ لە ساڵی 2013 پێشکەشکرد.

خه‌ڵاتی مارتین ئیناڵس بۆ به‌رهه‌ڵستکارانی مافی مرۆڤ له‌ ساڵی 1993 له‌ لایه‌ن به‌ڕێز مارتین ئیناڵس، یه‌که‌مین سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ئه‌منیستی ئینترناسیۆنال دامه‌زراوه‌. ئه‌م خه‌ڵاته‌ ساڵانه هاوشێوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێڵ بۆ ئاشتی له‌ لایه‌ن کۆمیسه‌ری به‌رزی مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ شاری ژنێڤ پێشکه‌ش ده‌کرێت به‌ خه‌باتگێڕێکی مافی مرۆڤ له‌ چوار گۆشه‌ی دونیا.

بۆ به‌ ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی ئاشتی بۆ تێکۆشه‌ری گه‌له‌که‌مان، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان تاکوو ئێستا پشتیوانی ده‌یان ڕێکخراوی ناده‌وڵه‌تی، پارله‌مانتاری سویس و که‌سایه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه‌.

بەڕێزان دوکتۆر کەنداڵ نەزان، سەرۆکی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس، دوکتۆر کارن پارکر، سەرۆکی ڕێکخراوی وەکیلانی مافی مرۆڤ و خاتوو خانم لەتیف، سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسودە وەکوو ڕیفرەنسی سەرەکی کاندیداتۆری کەبوودوەند پشتیوانی خۆیان ڕاگەیاند.

هه‌ر له‌و ڕاستایه‌ دا، داواکرین له‌ تێکۆشه‌ران و هاووڵاتیانی کورد به‌ ناردنی نامەی پشتیوانی، به‌ڵگه‌و نموونه‌ی حه‌وتوونامه‌ی په‌یامی مه‌ردومی کوردستان و چالاکییه‌کانی به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند پێش زیندانی کردنی له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی یه‌وه‌، هاوکاریمان بکه‌ن و له‌ ڕیگه‌ی ئه‌م ئادره‌سه‌و به‌لگه‌نامه‌کانمان بۆ ڕه‌وانه‌ که‌ن‌:

(www.kmmk-ge.org, info@kmmk-ge.org)

بۆ ئاگادری زیاتر، بفه‌رموون له‌ گه‌ڵ کورته‌یه‌ک له‌ تێکۆشانی به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند:

موحه‌مه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند رۆژنامه‌نووسی لێهاتوو و تێکۆشه‌ری بواری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران له‌ ساڵی 2005ی زایینیدا، رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی دامه‌زراند. ئه‌م رێکخراوه‌ که‌ له‌ تاران و کوردستاندا بنکه‌ی هه‌یه‌، له‌ نێوان 100 تا 200 رۆژنامه‌نووس و تێکۆشه‌ری بواری مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌ندامی هه‌یه‌.

ئه‌م رێکخراوه‌ بۆ ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه‌ دامه‌زراوه‌: هه‌وڵ دان بۆ رێزگرتن له‌ مافی مرۆڤ له‌ کوردستان و په‌ره‌پیدانی پێوه‌ندی دۆستانه‌ له‌ گه‌ڵ گه‌لانی دیکه‌ی ئێراندا. له‌ سه‌ر بناغه‌ی یه‌کسانی هه‌موان له‌ به‌رانبه‌ر قانووندا دامه‌زراوه‌. رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵی داوه‌‌ که‌ به‌ گوێره‌ی قانوونی وڵات ناوی خۆی تۆمار بکات و وه‌کوو رێکخراوێکی ناده‌وڵه‌تی به‌ ره‌سمی له‌ چوارچێوه‌ی قانوونی کۆماری ئیسلامیدا کار بکا. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵانه،‌ ده‌سه‌لاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و داوایه‌یان ره‌ت کرده‌وه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند سه‌رنووسه‌ر و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌وتوونامه‌ی په‌یامی مه‌ردومی کوردستان بووه‌. ئه‌م حه‌وتوونامه‌یه‌ به‌ دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاو ده‌کرایه‌وه‌ و له‌ 27ی ژوئه‌نی 2004دا به‌ بیانووی بڵاو کردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی جیاوازی خوازی و راپۆرتی هه‌له‌، له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ داخرا. ئه‌م گۆڤاره‌ ته‌نیا 13ژماره‌ی لێ بڵاوکرایه‌وه‌.

مو‌حه‌مه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند له‌ 1ی ژوئییه‌ی 2007ی زایینی له‌ تاران له نا‌و ده‌فته‌ری کاره‌که‌یدا ده‌ست به ‌سه‌ر و له‌ به‌ندی 209ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین، که‌ جێگای کپ کردنی ده‌نگی ئازادیخوازانی ئێران و کوردستانه‌ به‌ند کرا. له‌ 22ی ژوئه‌نی 2008ی زایینیدا له‌ لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامی تارانه‌وه‌، به‌ تۆمه‌تی ئیقدام دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤ بۆ پڕوپاگه‌نده‌ دژی رێژیمی ئیسلامی، به‌ 11 ساڵ زیندان مه‌حکوم کرا. له‌ ئوکتوبری 2008ی زایینیدا حکومه‌که‌ی له‌ لایه‌ن دادگای پیداچوونه‌وه‌‌ پشت راست کرایه‌وه‌.

ناوبراو له‌ به‌ندیخانه‌ له‌ دۆخێکی زۆر دژواری ته‌ندروستیدایه‌. ده‌ست ره‌سی به‌ پارێزه‌ره‌که‌ی نییه‌. خانمی شیرینی عیبادی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نوبێل ده‌ڵێ که،‌ به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند تووشی نه‌خۆشینی قورسی دڵ هاتووه‌ و ئازار ده‌چێژێ. له‌ 19ی مانگی مه‌ی 2008ی زایینیدا ناوبراو بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر له‌ ناو سلوولی تاکه‌ که‌سیدا بێهۆش ده‌که‌وێ. له‌ 19ی دێسامبری 2008دا تووشیهێندی نه‌خۆشی پێست و دڵ و هتد ده‌بێ. کاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ ئیجازه‌ی ناده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌که‌ی بچێته‌ لای پزیشکی پسپۆڕ.

به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند به‌ندییه‌کی سیاسییه‌ که‌ ته‌نیا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ویستوویه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازنه‌ و مه‌ده‌نیانه‌ به‌رگری له‌ ئازادی راده‌ربڕین بکات به‌ندی کراوه‌. ئه‌و یه‌که‌م که‌سایه‌تی بوو که‌ توانی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له‌ ئێران بونیات بنێ و هه‌روه‌ها گۆڤارێکیش به‌ ناوی په‌یامی مه‌ردومی کوردستان دابمه‌زرێنێ. ناوبراو نرخی بوێرییه‌کانی خۆی ده‌داته‌وه‌. به‌ندی کردنی که‌بوودوه‌ند نیشانه‌ی بێ هیوایی له‌و دۆخه‌یه‌ که‌ رۆژنامه‌نووسان و، پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له‌ ئێراندا هه‌یانه‌.

کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێڤ (KMMK-G)

Posted in نووسراوه‌كان | Leave a comment

گوشار بۆسەر بنەماڵەی کەبوودوەند و ئەندامانی رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان ناتواێ رێگە بە دەستپێکردنی شەپۆلی نوێی پشتیوانی لە کەبوودوەند بگرێت

بەیاننامەی ژمارە :7
ویژدانە زیندووەکان
رێکخراوەکان و بەرگریکاران لە مافی مرۆڤ!
بەداخەوە پاش تێپەڕینی 54 رۆژ لە دەستپێکی مانگرتن لە خواردن لەلایەن “باوکی مافی مرۆڤی کوردستان”، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەجێگەی بایەخ دان بە داخوازییە یاساییەکان و رەچاو کردنی سەرەتاییترین مافە بنەڕەتییەکانی تەنانەت لە چوارچێوەی پەیڕەوی سازمانی زیندانەکانیشدا، هەوڵ دەدەن بەر بە هەر چەشنە ئاگادارکردنەوەیەک سەبارەت بە بارودۆخی کەبوودوەند بگرن، هەر لەو ئاراستەیەدا، ئەمڕۆ چوارشەمە، رێکەوتی 28ی پووشپەڕی 1391 تەلەفوونی ماڵەوە و مۆبایلی پەریناز حەسەنی، هاوسەری محەمەد سدیق کەبوودوەند بۆ مەبەستی رێگرتن بە گفتوگۆی لەگەڵ میدیاکاندا پچڕاندووە و لە هەنگاوێکی دیکەدا بۆ نانەوەی ترس و تۆقان و کپ کردن لە کوردستان و رێگرتن لە ناڕەزایی جەماوەری بۆ پشتیوانی لە کەبوودوەند، شەوی رابردوو ئیجلال قەوامی، وتەبێژی رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستانیان رفاندووە و لە شوێنێک لە دەرەوەی شاری سنە دراوەتە بەر ئازار و ئەشکەنجە.
“کەمپەینی پشتیوانی لە کەبوودوەند”، رایدەگەیەنێت، ئەگەرچی کەمپەین بەردەوام لە بوارە جیاجیاکاندا هەوڵی بەدەست هێنانی زانیاریی وردی لەمەڕ کەبوودوەند داوە، سەرجەمی چالاکی و هەوڵەکانی پشتیوانی لە کەبوودوەندیان لە دەرەوە و ناوخۆی وڵاتی بە سەربەست لە رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان و بنەماڵەی کەبوودوەند رێکخستووە، راستی ئەوەیە کە بەرگری لە کەبوودوەند پرسێکی بنەماییە بۆ چالاکان و کۆمەڵگەی کوردستان و هیچ چەشنە هەڕەشە و ترس و تۆقاندنێک ناتوانێ رێگە لە پەرەسەندنی پشتیوانیەکان لە کەبوودوەند بگرێت. بەرگری لە کەبوودوەند، پارێزگارییە لە بەها هاوبەشە مرۆییەکان لە کۆمەڵگەیەکدا کە گوتاری توندوتیژی تەوەر هەوڵ بۆ پەڕاوێز خستنی دەدات. بەم پێیە کەبوودوەند تەنیا هی بنەماڵەکەی و رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان نییە بەڵکوو سەرمایەی زۆر گرانبەهای مرۆیی-کۆمەڵایەتیی نەتەوەی کورد و کۆمەڵگەی مەدەنیی ئێرانە.

سەپاندنی زیاتری گوشارەکان و زیاتر کردنی هەڕەشەکان تەنیا ئێمە لەسەر درێژەدان بە رێگەکەمان و بڵاوکردنەوەی گوتاری مافی مرۆیی سوورتر دەکات کە کەبوودوەندیش بەهۆی ئەوەوە لە زینداندایە.  هەر لەو ئاراستەیەدا و بۆ پشتیوانی کردن لە کەبوودوەند و ئازادیی ئەو، رۆژی شەممە 21ی جولای بە بەڕێوەبردنی چەندین چالاکیی هاوبەش و هاوکات لە زیاتر لە 10 شوێنی جیهان، دبینە دەنگی کەبوودوەند و بنەماڵەکەی و رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان.
کەمپەینی بەرگری لە کەبوودوەند، 28ی پووشپەڕی1391
بۆ زانیاری زیاتر لە سەر کەمپەینی پشتیوانی لە کەبوودوەند بە
Email: 4kaboudvand@gmail.com
پێوەندی لەگەڵ کەمپەین لە باشووری کوردستان: زاهید حه نبه لی: Zahid.kurdi@gmail.com
پێوەندی لە ئەوروپا:

ناهید موکری
ئیمەیل:   Nahid_mokry@yahoo.com
پێوەندی لە ئەمریکا:
ئازاد مورادیان
ئیمەیل:  Moradianazad@yahoo.com

Posted in به‌یاننامه‌كان | Leave a comment

با شەممە ٢١ی جۆلای، هەموان بە یەکدەنگ داوای ئازادی و تەندروستیی کەبوودوەند بکەین!

بانگەواز بۆ بەشداری لە کۆبوونەوە و ئاکسیۆنەکانی رۆژی شەممە ٢١ جۆلای

رێکخراوەکان و چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤی لەو باوەڕەدان کە دیالۆگ و رێگەچارەی مەدەنی تاکە رێگەی چارەسەری هەڵاواردن و نایەکسانییە لە کۆمەڵگەدا. کەبوودوەندیش سیمبولی وەها گوتارێکە و هەر لەپێناو ئەو گوتارەشدا بڕیاری یازدە ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

کەبوودوەند لەماوەی ئەو پێنج ساڵەی کە لە حوکمەکەی تێیپەڕاندووە تووشی هەندێک  نەخۆشیی قورس بووە و بۆ مەبەستی چارەسەری خۆی و سەردانی کوڕە نەخۆشەکەی بەردەوام داوای ئیزنی چارەسەری کردووە کە هەموو داواکارییەکانی رەت کراونەتەوە. ئەو بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە بەرانبەر ئەو هەڵاواردنەی لە زینداندا لەمەڕ زیندانییانی نەتەوکان و کەمینە مەزهەبییەکاندا بەڕیوە دەچێ دەستی داوەتە مانگرتنی بێسنوور کە تا ئێستا نزیکەی دوو مانگ لە دەستپێکی ئەو بەرخۆدانە تێدەپەڕێ. کەبوودوەند بە درێژەدان بەو مانگرتنە، وەک تاکە رێگەی بەر دەمی بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەشێوەیەکی زۆر جیدی گیانی خۆی خستۆتە مەترسییەوە.

هەر بەو هۆیەشەوە کەمپەینی پشتیوانی لە کەبوودوەند، داواکارە لە هەموان لە هەر شوێنێک کە هەن رۆژی شەممە 21ی جۆلای لە چالاکییەکی بەکۆمەڵدا بۆ پشتیوانی لە کەبوودوەند و دواکارییە یاسایی و مرۆییەکانی بەشداری بکەن. بەم هەنگاوە سەرتاسەرییە هاواری زیندوومانەوەی کەبوودوەند دەکەین و روو بە کۆماری ئیسلامی دەڵێین دەزگای ئاسایشی حکوومەتی ئێران لە بەرانبەر هەر چەشنە مەترسییەکدا کە دەکەوێتە سەر باری تەندروستی و گیانی کەبوودوەند،  بەرپرسیار دەبن.
لە ئاراستەی پشتیوانی لە داخوازییە رەوا و یاساییەکانی کەبوودوەند و شەرمەزار کردنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەهۆی پێشێلکردنی مافی زیندانیان هەتا ئێستا گەلێک گرووپی مەدەنی و سیاسی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بە دەنگ کەمپەینی پشتیوانی لە کەبوودوەندەوە هاتوون و هەر رۆژە و دەستە و گرووپێک لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بە دەربڕینی نیگەرانیی خۆیان لە مەترسی بۆسەر باری تەندروستیی کەبوودوەند، داوایان لێ کردووە کە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت.
ئاشکرایە کە ناشێ و نابێ  پڕکێشی و قینگێڕیی دوژمنکارانەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ دژایەتی لەگەڵ داخوازییە یاساییەکانی کەبوودوەند  قبووڵ بکرێت و بە پێداگریی دووبارە لەسەر داواکارییەکەمان بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکەی باوکی مافی مرۆڤی کوردستان دەڵێین پەیامەکەی بە ئێمە گەیشتووە و بۆ پشتوانیکردن لێی، بە یەکدەنگ داوای ئازاد کرانەکەی بەرز دەکەینەوە.

بەرفراوانی و هاوکاتیی کۆبوونەوەکانمان بە شێوازگەلی مەدەنی، بێگومان دەبێتە هۆی ئەوە کە پەیامەکەی کەبوودوەند و پشتیوانیی ئێمە لە ئازادیی ئەو زیاتر دەنگ بداتەوەت.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوازە لە شارەکان و پایتەختەکانی ژمارەیەک لە وڵاتان لە رۆژی 21ی جۆلای ئامادەیی بۆ دانیشتن و کۆبوونەوە راگەیاندراوە کە لیستی ناوەکانیان لەگەڵ ئەم بانگەوازەدا هاوپێچ کراوە. داوا لە هەموو ئەو کەسانەی کە بەتەمای بەشداریکردن لەو چالاکییانەدان دەکەین لەڕێگەی ئیمەلە دیاریکراوەکانەوە پەیوەندی بگرن بۆ ئەوەی کاری گەیاندنی هەواڵ و هەماهەنگیی پێویست لەو بوارەدا بەڕیوە بچێت.

لیستەی١٠ شار کە تا ئێستا هاوڕێ و هاودەنگ بۆ ئەکسیۆن و کۆبوونەوە کان بەرنامەرێژییان کردووە

بۆ ئەو شارانەش کە هێشتا شوێنی بەڕێوەچوون و کاتی کۆبوونەوەکان لەواندا دیاری نەکراوە دواتر پییان رادەگەیەندرێت.

____________________________________________________________
ئەمریکا

  • لۆس ئانجلێس
    Ocean Ave & Colorado Ave ,Santa Monica (Los Angeles), CA 90401
    3 PM-6 PM
    Contact Person: Azad Moradian
    Phone: 1 818 434 9692moradianazad@yahoo.com

فەڕەنسا

  • پاریس  /Paris
    کاتژمێر 18:00 هەتا 20:00
    Paris-metro 9 et 6 trocadero
    سووسەن محەمەدخانی غیاسوەند
    Kurdnews4@gmail.com

فینلاند

  • هیلسینکی
    مەجید حەقی
    Majid.hakiki@gmail.com

بریتانیا

  • دانیشتن لە لەندەنلە
    کاتژمێر 13:00 هەتا 17:00
    ئەدرەس:
    (لە ماڵی هیوا(خانەی ئومید
    45Queens wallk
    Ealing
    W5 1TL
    London
    عەلی
    +447930144409

نۆروێژ

  • ئۆسلۆ

ئاڵمان

  • فرانکفۆرت-دانیشتن

کاتژمێر 13:00 هەتا 17:00
ئەدرەس:
فرانکفورت/Frankfut
Gewinnerstr. 25
60386 Frankfut/Mai
جەهانگیر وەلیانی
+4917622957533

  • کۆڵن
  • دانیشتن لە هانۆڤەر

کاتژمێر 13:00 هەتا 17:00
ئەدرەس:
ناوەندی کلتووریی پاویلیۆن
Pavillon
WeßekreutzPlatz
Hinter Dem Bahnhof Hannover
ئارێز داراپوور
+4917621632126

سوید:

  • ستۆکهۆڵم/ Stockholm*

هەینی , 20/7…
15:00 تا 17:00
ناونیشان:
Mynttorget, Stockholm
freekabodvand@gmail.com
کومیتەی پشتیوانی لە کەبوودوند
+46707341883

  • Malmo /ماڵمۆ

ئەگەر وەک تاک، دامەزراوەیەکی سەربەخۆ و یان وەک هاوکاری دامەزراوەکانی تر لە شارەکەی خۆتان بەتەمای بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکانی 21ی جولای تکایە پەیوەندی بکەن بەم ئیمەیلەی کەمپەینی پشتیوانی لە کەبوودوەندەوە
4kaboudvand@gmail.com
ناوی شارە تازەکانیش کە ئامادەیی بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە  دەردەبڕن  دواتر رادەگەیەندرێن

لە ستۆکهۆڵم بۆ رۆژی هەینی پۆلیس ئیزنی بەرێوەچوونی چالاکی پێداون*

Posted in چالاکی | Leave a comment

راگەیاندنی سکرتارییەتی کۆمەڵە سەبارەت بە بارودۆخی مەترسیداری محەممەد سدیق کەبوودوەند

هەر وەک لە رۆژانی رابردوودا لە راگەیاندنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە فراوانی بڵاوبۆتەوە، بارودۆخی جەستەیی محەممەد سدیق کەبوودەوەند، بەرپرسی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، پاش زیاتر لە 50 رۆژ مانگرتن چۆتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە. بەرپرسانی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی، هەتا ئێستاش بە هیچ چەشنێک وڵامی داوکارییەکانی بەڕێز کەبوودوەندیان نەداوەتەوە.

بێگومان لە ئەگەری روودانی هەر خەسارێکی گیانی لە هەمبەر محەممەد سدیق کەبوودوەند، لە دەرەجەی یەکەم ئەوە دەسەڵاتدارانی باڵای کۆماری ئیسلامین کە بەرپرسن لە ئاست پاراستنی گیان و تەندروستی جەستەیی ناوبراو لە نێو زیندان دا. هاوکات بۆ هەمووان ئاشکرایە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بایەخێک بۆ گیان و تەندروستی بەندکراوانی زیندانەکان قائیل نین و سیاسەتەکانیان، ناتەبایە لەگەڵ هەرچەشنە رێز گرتنێک لە بەهاکانی مافی مرۆڤ و کەرامەتی ئینسانەکان.

کۆمەڵە هاوشان لەگەڵ شەپۆلی پشتیوانی لە داواکارییەکانی بەڕێز کەبوودەوەند، داوا لە رێکخراوەکانی جیهانی مافی مرۆڤ دەکات کە بە گوشار خستنە سەر بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، هەوڵ بدەن گیانی ناوبراو لە زیندان لە مەترسی رزگار بکەن. هەروەها کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکە لەبەر مەترسیدار بوونی بارودۆخی جستەیی محەممەد سدیق کەبوودوەند، پێویستییەکە وەک یەکێک لە رێگاکانی رزگار کردنی گیانی کاک سدیق.

سکرتارییەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
26ی پووشەپەڕی 1391
Posted in هاوپشتی | Leave a comment

ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکرات: رێژیمی ئێران له‌ هه‌ر رووداوێکی نه‌خوازراو بۆسه‌ر گیانی که‌بوودوه‌ند به‌رپرسیاره‌


کۆڕ ‌و کۆمه‌ڵه‌ مرۆڤدۆسته‌کان!

چالاکی مافی مرۆڤ!

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه، زیاتر له‌ ٥٠ رۆژه‌ که‌ محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند مانی له‌ خواردن گرتووه‌ ‌و له‌نێو زیندانه‌ تاریکه‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیدا، له‌شی خۆی تووشی زیندانی ‌و سنووردار کردنێکی دیکه‌ کردووه‌ تاکوو رۆحێکی ئازادتری هه‌بێ‌‌ ‌و ئه‌م مانگرتنه‌ش ته‌نیا بۆ داواکارییه‌کی ساکاری وه‌کوو چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ی بووه، به‌پێی هه‌واڵه‌کان باری ته‌ندروستیی به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند به‌ ته‌واوی له‌ مه‌ترسی دایه‌ ‌و گوایه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک گوازراوه‌ته‌وه‌ ‌و ئه‌گه‌ری رووداوی تاڵ ‌و نه‌خوازراوی له‌ مه‌ترسی که‌وتنی گیانی هه‌یه.

ئێمه‌ داوا له‌ هه‌موو کۆڕ ‌و کۆمه‌ڵێکی لایه‌نگری مافی مرۆڤ ‌و ناوه‌نده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌که‌ین، که‌ گۆشار بخه‌نه‌ سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران تاکوو داوای ره‌وا ‌و ساکاری به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند جێبه‌جێ‌ بکات ‌و رێگه‌ له‌ روودانی شتێکی نه‌خوازراو بۆ مرۆڤایه‌تی بگیرێ‌.

هه‌ر لێره‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نین که‌ هه‌ر جۆره‌ مه‌ترسییه‌ک به‌ره‌وڕووی له‌ش ‌و گیانی به‌ڕێز محه‌ممه‌دسدیق که‌بوودوه‌ند بێته‌وه‌ ‌و هه‌ر ئاکامێکی تاڵ ‌و نه‌خوازرا‌و به‌ دوای مانگرتنه‌که‌یدا بێته‌ پێش، به‌رپرسایه‌تییه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ‌و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، رێبه‌ری رێژیمه‌ ‌و ئه‌وان به‌رپرسیاری پاراستنی گیانی که‌بوودوه‌ند ‌و هه‌موو زیندانییه‌کی سیاسین.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
٢٦ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی

Posted in هاوپشتی | Leave a comment